رووداوه مێژووییه‌كه رووینه‌دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری رۆمانیا (كڵاوس یۆهانس) ره‌تیكرده‌وه كاندیدی پارتی سۆشیالیست دیموكرات پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت،به‌و هۆیه‌وه ئه‌و پارته رۆمانییه كه ئاراسته‌یه‌كی چه‌پی هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوه بووه له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تووره‌یه.
ئه‌و پارته سیڤیل شه‌حاده‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كاندیدكردبوو كه كه‌سێكی نزیكه له(لیڤۆ دراجنیا) ی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لایه‌نگری سیاسی له ناو پارتی سۆشیالیست دیموكراتی رۆمانی،به‌ڵام به‌هۆی ره‌زامه‌ند نه‌بوونی سه‌رۆكی وڵات و تۆمه‌تباركردنی ساخته‌كاری له راپرسیی ساڵی 2012 ئه‌و چانسه‌ی له ده‌ستدا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك ژنێكی موسوڵمان ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك كه زۆرینه‌یان مه‌سیحیین.
سه‌رۆككۆماری رۆمانیا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند" لایه‌نه باش و خراپه‌كانی كاندیدكردنی شه‌حاده‌مان به ووردی هه‌ڵسه‌نگاند و بڕیارماندا رێگه به كاندیدكردنی نه‌ده‌ین وداوا له پارتی سۆشیالیست دیموكرات و هاوپه‌یمانیی لیبراڵ دیموكراته‌كان ده‌كه‌ین كه‌سێكی دیكه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی وڵات(دراجینا) ی توڕه‌كرد و گووتی سبه‌ینێ یان دواتر له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت به ووردی بزانین رێگه‌نه‌دان به كاندیده‌كه‌مان چی خراپییه‌كی هه‌بووه بۆ رۆمانیا.
(سیڤیل شه‌حاده) ته‌مه‌ن 52 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی سووریایه و خێزانه‌كه‌ی موڵك و ماڵیان هه‌یه له سووریا.
پارته‌كه‌ی ئه‌و ژنه موسوڵمانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك د‌یاریكردبوو كه رێژه‌ی موسوڵمانه‌كانی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 20 ساڵییه‌وه‌یه و ده‌توانن به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن له 1% تێپه‌ڕناكات.