دوو گرێبه‌ستێكی نوێی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2016 دوو گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، یه‌كێكیان له پرێمه‌رلیگ و ئه‌وی دیكه‌یان له بۆندزلیگاوه واژۆ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 كانوونی یه‌كه‌می 2016، رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید دڵی كۆرتوای گۆڵپارێزی رازیكردووه كه په‌یوه‌ندی به سانتیاگۆ بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گرێبه‌ستی دووه‌می یانه شایانه‌كه ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ده‌بێت كه ئه‌و یاریزانه چه‌ندانجار یاریكردنی به درێسی ریال مه‌درید وه‌ك خه‌ونێك وه‌سف كردووه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له لایه‌ن دادگه‌ی كاسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه مافی كڕینی یاریزانانی له گواستنه‌وه‌ی زستانه نابێت كه پاش هه‌فته‌یه‌كی دیكه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه گۆڕانكاری گه‌وره له پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات.
كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی