ئاهه‌نگه‌كه بوو به شیوه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
68 ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای ئه‌لكساندروف و 9 رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی" كه‌ناڵی یه‌كی رووسی" و ئێن تیڤی" و "زڤێدا" له ناو ئه‌و فرۆكه رووسییه‌دا بوون كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وته‌خواره‌وه و هه‌موویان گیانیان له ده‌ستداووه.
تیپی گۆرانی و سه‌مای سوپای رووسیا كه ناوی "ئه‌لیكساندرۆف"ه و زیاتر له 200 ئه‌ندامی هه‌یه،150 هونه‌رمه‌ندی ناسراو و گرووپی كۆڕاڵ و سه‌ما و ئۆركێسترا،به هه‌موو پێداویستیی و ئامێره جۆراوجۆره‌كانی موزیكه‌وه و چه‌ندین خه‌ڵاتیان له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی به‌ده‌ستهێناووه.
تیپی مۆسیقای سه‌ربازی ئه‌لیكساندرۆفی رووسی
له‌و رووداوه‌دا 68 مۆسیقاژه‌نی تیپی ئه‌لیكساندرۆڤ له نێویاندا سه‌رۆكی تیپه‌كه(ڤالێری خه‌لیلۆف) له ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا بوون و هه‌موویان گیانیان له ده‌ستداووه.
ڤالێری خه‌لیلۆف سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای سه‌ربازی ئه‌لكساندرۆفی رووسی
جگه له‌وان چالاكوانێكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ به ناوی(یلیزاڤیتا گلینكا) ناسراو به "دكتۆر لیزا" له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بووه و گیانی له ده‌ستداوه.
دكتۆر لیزا وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیاكانی رووسیا باسیان كردوو" به‌هۆی چالاكییه‌كانی چه‌ندین خه‌ڵاتی له لایه‌نه حكومه‌ته‌وه پێدراوه،له بواره‌كانی كاری خێرخوازی و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ و له‌گه‌ڵ خۆیشی ده‌رمانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری لازقییه‌ی سووریا پێبووه".
یلیزاڤیتا گلینكا ناسراوو به دكتۆر لیزا، چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ
هه‌روه‌ها له‌و رووداوه‌دا 9 رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی" یه‌كی رووسی" و ئێن تیڤی" و "زڤێدا" گیانیان له ده‌ستداوه.
Названы имена членов съемочной группы телеканала «Звезда» на борту Ту-154
— Телеканал ЗВЕЗДА (@zvezdanews) ٢٥ ديسمبر، ٢٠١٦
ВИДЕО: https://t.co/CWWoooe24C#звезда #ту154 #авиакатастрофа pic.twitter.com/KSbyVM9r77
تیمی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی "زڤێدا"- په‌یامنێر بافڵ ئه‌وبوخۆف و وێنه‌گر ئه‌لكسه‌نده‌ر سۆرانۆف و یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر ڤالێری رجیفسكی له ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
Журналисты #НТВ находились на борту разбившегося Ту-154 https://t.co/1UUikuQ21w pic.twitter.com/QTfu6Fjrye
— НТВ (@ntvru) ٢٥ ديسمبر، ٢٠١٦
تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی"ئین تیڤی"- په‌یامنێر میخائیل لۆجیتسكس و وێنه‌گر ئۆلیگ بێسپۆف و ئه‌ندازیاری ده‌نگ یه‌ڤگینی تۆلستۆف
На борту разбившегося самолета была съемочная группа Первого каналаhttps://t.co/nFdz40qbVR
— Первый канал (@channelone_rus) ٢٥ ديسمبر، ٢٠١٦
تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی"یه‌كی رووسی"- په‌یامنێر دیمیتری رۆنكۆڤ و وێنه‌گر فادیم دینیسۆف و ئه‌ندازیاری ده‌نگ ئه‌لیكسانده‌ر سویدۆف
هه‌ر بۆیه رووسیا بڕیاریدا سبه‌ینێ 26/12/2016 ماته‌می نیشتیمانی بێت له‌و وڵاته‌دا و به‌گوێره‌ی دواین زانیاری وه‌زاره‌تی فریاگوزاری ئه‌و وڵاته تا ئێستا ته‌رمی 7 كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی فرۆكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی رووسی فڕۆكه‌كه له كاتژمێر 5:20 خوله‌كی به‌یانی به كاتی مۆسكۆ له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌رچووه و پاش 20 خوله‌ك له راداره‌كان وونبووه.
فڕۆكه‌كه له جۆری " TU-154" سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیایه.