بیرێكی بۆ ئاو هه‌ڵكه‌ند ئاگرێك ده‌رچوو ناكوژێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانێكی باكووری كووردستان نه‌یانده‌زانی زه‌ویه‌كه‌ی ژێر خانووه‌كه‌یان چی بۆ حه‌شارداوون،تا ئه‌وه‌ی پێش 9 ساڵ بڕیاریاندا بیرێكی ئاو له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یاند هه‌ڵبكه‌نن و پێداویستی ماڵ و باخچه‌كه له ئاوی ئه‌و بیره دابین بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی به ناوی " yeniakit" ئه‌و خێزانه كه له گوندێكی پارێزگای مووشی باكووری كوردستان ده‌ژین،له كاتی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وییه‌كه‌دا تووشی شۆك بوون كه له بری ئاو ئاگرێك به‌ڕوویاندا ده‌ركه‌ووت تا ئه‌مڕۆش نه‌كوژاوه‌ته‌وه و خه‌رجی خواردن درووستكردن وگه‌رمكردنه‌وه‌شی له كۆڵكردوونه‌ته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه ئاگره‌كه به ئه‌فسانه ناوده‌به‌ن،زانست قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت ئاگره‌كه به‌هۆی سه‌رچاوه‌یه‌كی سرووشتی گازی میسانه‌وه‌یه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا كۆبووه‌ته‌وه و به‌هۆی فشاره‌وه گڕی گرتووه.
خاوه‌ن ماڵه‌كه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه" له‌و كاته‌ی باوكم خه‌ریكی هه‌ڵكۆڵینی بیره‌كه بووه سه‌رچاوه‌ی غازه‌كه‌ی بۆ ئاشكرابووه،بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرێت خانوویه‌كی له‌سه‌ر درووستكردووه،بۆری ئاوی له‌سه‌ر داناوه و به چوارده‌وری ماڵه‌كه‌دا بردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی زستاندا به خۆڕایی ماڵه‌كه‌ی پێ گه‌رمبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" به درێژایی 9 ساڵی رابردوو یه‌ك لیره‌شمان به دار و گاز و نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی گه‌رمكردنه‌وه نه‌داوه و ماڵه‌كه‌شمان بووه به جێگه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی گونده‌كه‌مان تا كاته‌كانی خۆیانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن،یه‌كه‌میان بۆ بینینی گه‌رمی ماڵه‌كه و دووه‌میان بۆپرسیاركردن له‌و چیرۆكه سه‌رنجڕاكێشه.
خاوه‌نی ماڵه‌كه گوتوویه‌تی"گڕی ئه‌و ئاگره هێنده به تین و چالاكه، ته‌نانه‌ت له رۆژه سارد و سه‌خته‌كانی وه‌رزی زستانیشدا ماڵه‌كه گه‌رم ده‌كات و زۆر كاتی دیكه‌یش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه ناچار ده‌بین په‌نجه‌ره و ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه".
ناوچه‌كانی پارێزگای مووش به‌رده‌وام ناوچه‌یه‌كی سارده و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن،زۆر جار تا 23 پله دێته ژێر سفر و خه‌ڵكی ناوچه‌كه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هۆیه‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه خه‌رج ده‌كه‌ن به تایبه‌تی بۆ گازی سرووشتی و هۆیه‌كانی دیكه‌ی گه‌رمكردنه‌وه.
سه‌رچاوه: yeniakit