ھێرشێكی داعش لە رۆژھەڵاتی مووسڵ تێکشکێندرا

" 61 چەكداری داعش كورژراون و 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تەقێنراونەتەوە"

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەکی سەربازی لە مووسڵ رایگەیاند، لیوای 36 فیرقەی 9 زریپۆش، توانی شکست بەھێرشێکی فراوانی داعش لە ھەردوو گەڕەکی شەیما و ئینتیسار بھێنێت.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکە، لەو شەڕانەدا 61 چەکداری داعش کوژراون و 3 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراویش تەقێنراونەتەوە.

دوای کۆتایی ھاتنی قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، لەمەودوا سەرجەم کەرتە جیاجیاکانی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بەشدارییان پێدەکرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە رۆژانی رابردوودا داعش چەند ھێرشێكی ھاوشێوەی لە مووسڵ كردووەتە سەر ھێزە عێراقییەكان، بەڵام ھێرشەكان شكستیان پێھێنراوە و داعش نەیتوانیوە لە گەڕەكە رزگاركراوەكان پێشڕەوی بكات.