دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدا روویاندا
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له ناو بازاڕێك له ناوه‌ڕاستی به‌غدا 21 كه‌س كوژران و 44 دیكه‌شی بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له بازاڕی قه‌ره‌باڵغی "السنك" لە ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویدا و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له كاتی به هاناوه‌چوونی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م روویدا.
وته‌بێژێك به‌ناوی ئۆپەراسیۆنی بەغدا رایگەیاند هه‌ردوو تەقینەوەی خۆكوژی به رێگه‌ی دوو خۆكوژ به پشتوێنی بۆمبه‌كراو بوو كه خۆیان له‌ناو بازاری سنك له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ته‌قانده‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا هاوكاتن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ كه ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی شاره‌كه‌یه.
شاری بەغدا لە وەتەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە 17 تشرینی یەكەمی 2016 لە ھۆشداری دایە، به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌یه‌دا بووه‌ته ئامانجی چه‌ندین ته‌قینه‌وه كه داعش به‌رپرسایه‌تی هه‌موویان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستپێكرد و سه‌رباری كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، به‌شی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كانی به‌ری چه‌پی شاره‌كه‌شی كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و له قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پلانی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پ شاره‌كه هه‌یه.