ئه‌ردۆغان: بۆ كۆتایهێنان به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئابووری و سیاسه‌ت و پشتیوانانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "توركیا له‌سه‌ر شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به ته‌واوی جۆره‌كانی هێرشی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی له پشتیانن".
له هێرشی چه‌كدارێك بۆ سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێ له نادی شه‌وانه‌ی رێینا له ئیستانبوڵ 39 كوژران و 69 دیكه‌شی بریندار بوون، 16 له كوژراوه‌كانی هاووڵاتیانی بیانین و هێرشكاره‌كه‌شی توانی را بكات.
ئه‌ردۆغان به سه‌ركۆنه كردنی ئه‌و هێرشه گوتی "وه‌ك نه‌ته‌وه، شه‌ڕ ده‌كه‌ین نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆتایهێنان به گرووپه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و هێزانه‌ی له پشتیانن، به‌ڵكو دژی ئابووری، سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌وان هه‌وڵی دروستكردنی پشێوی و شكاندنی مۆراڵی خه‌ڵكه‌كه‌مان و ناسه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌كان ده‌ده‌ن به‌هۆی هێرشی وه‌حشیانه دژی هاووڵاتیانی سڤیل...به‌ڵام هه‌رگیز رێگه به‌و یارییه چه‌په‌ڵه ناده‌ین".
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، كه هیرشكاره‌كه پاش كوشتنی پاسه‌وان و هاوڵاتییه‌ك به چه‌كی كلاشینكۆف چووه ناو نادییه‌كی شه‌وانه و به هه‌ره‌مه‌كی ته‌قه له به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی كرد و پاش و كوشتن و برینداركردنی زیاتر له 100 كه‌س له شوێنه‌كه رایكرد.