له 30 وێنه‌دا رووداوی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ببینه
K24 – هه‌ولێر:
له‌م وێنانه‌دا رووداوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئیستانبوڵ ببینه،له‌و كاته‌ی هێرشێكی چه‌كداری له لایه‌ن بكوژێكه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان و به‌و هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێنه‌كان چیرۆكه‌كانی ئه‌و رووداوه خوێناوییه ده‌گێڕیته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێ‌دا،یه‌خه‌ی به ئاهه‌نگگێڕانی ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه گرت.
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی 2017 چه‌كدارێك به جل و به‌رگی بابانوئێله‌وه هێرشیكرده سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا"ی به ناوبانگ له شاری ئیستانبوڵ و پاش ئه‌وه‌ی توانیبووی بگاته ناو ئه‌و هۆڵه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س ئاهه‌نگیان تێدا ده‌گێڕا،ته‌قه‌ی له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه كرد و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 40 كه‌سی كوشت و 65 كه‌سی دیكه‌شی برینداركرد.
ئه‌و یانه شه‌وانه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌ناری پردی بۆسفۆر و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له‌و یانه‌یه كۆببونه‌وه.