حكومه‌تى هه‌رێم ئيدانه‌ى په‌لاماره‌كانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵى كرد و به هێرشێكى "تيرۆريستى" وه‌سفيكرد.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا هاتووه: "زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین، كه شه‌وى رابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ كرایه سه‌ر یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى تازه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى توركیا و گه‌شتیارى بیانى گیانيان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون كه له نێویاندا گه‌شتیارى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بوون".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌روه‌ها به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ و دوێنێ چه‌ند شوێنێكیان له نه‌جه‌ف و به‌غدا كرده ئامانج و تیایاندا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به هۆكارى روودانى ئه‌و جۆره كرده‌وانه كردووه و تێيدا هاتووه: "ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن، كه تیرۆرستان له مووسڵ و له ناوچه‌كانى دیكه‌ش له عێراق و سووریا ڕووبه‌ڕووى شكستى به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه و له به‌ره‌كانى جه‌نگدا ڕوو له‌ناوچوونى یه‌كجارین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانیان بكه‌نه نێو خه‌ڵكى سڤیل و شوێنه گشتییه‌كان، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌م كرده‌وانه ویست و ئیراده‌ى به‌ره‌ى دژه‌تیرۆر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنى تیرۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆى لێدانى گورزى به‌هێزتر له تیرۆرستان له هه‌موو شوێنێك".