پشت په‌رده‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ببینه
K24 – هه‌ولێر
خاوه‌نی ئه‌و نادیه‌ی شه‌وانه كه له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا زیاتر له 100 كه‌س تێیدا بوونه‌ته قوربانی به رۆژنامه‌ی حورییه‌ت رایگه‌یاند "هه‌واڵگری ئه‌مریكا زانیاری دابوو، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ رێوشوێنی ئه‌منیشی گیرابووه به‌ر به هێزه‌ی ده‌ریاییشه‌وه".
39 كه‌س له ئه‌نجامی هێرشی چه‌كدارێك بۆ سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له نادی شه‌وانه‌ی ره‌ین له ئستانبوڵ كوژران و 65 كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون كه ژیانی هه‌ندێكیان له مه‌ترسی دایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی هه‌واڵێكی رۆژنانه‌ی جمهوورییه‌ت، رۆژنامه‌نووسێك به‌هۆی هۆشداریدان سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر به‌شدارانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ زیندانی كرا.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رۆژی 21 كانوونی یه‌كه‌می 2016 به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌لایه‌ك له‌باره‌ی به‌شداریكردنی موسڵمانان له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ هۆشداری دابوو و له تویتێكدا گوتبووی "گرتنه‌به‌ری رێوشوێن قازانجی هه‌یه".
مه‌لایه‌كی ناسراوی توركیا به‌ناوی جوبه‌لی ئه‌حمه‌د هۆجا كه به ئیمام و حافیز و رێبه‌ری ته‌ریقه‌ت ناسراوه، له تویتێكدا به توندی هیرشی كردبووه سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێت: "بۆ جه‌ژنی كافران پیرۆز ده‌كه‌ن! مه‌گه‌ر بۆ خۆمان جه‌ژنمان نییه!؟ مه‌ولوودمان نییه!؟ میعراجمان نییه!؟"
له به‌شێكی دیكه‌دا، ئه‌و رۆژه به رۆژی جه‌ژنی بكوژی باوكی (موسڵمانان) به‌ناو ده‌كات و ده‌ڵێت مرۆڤ چۆن له‌م رۆژدا جه‌ژن ده‌كات و (كریستانه‌كانیشی) به بكوژی باوك و دوژمن ئایین (ئیسلام) ده‌زانێت و داوا ده‌كات به‌شداری له ئاهه‌نگه‌كانیان نه‌كرێت.
رۆژنامه‌نووس، ئه‌حمه‌د شك به بیرهێنانه‌وه‌ی قسه‌كانی ئه‌و مه‌لایه داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ كردبوو.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه دوای هه‌فته‌یه‌ك، له رۆژی 29 كانوونی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستگیركرا و پاشان بڕیاری گرتنی درا.
تویتی رۆژنامه‌نووسه‌كه و كاریكاتۆری رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت