بە ڤیدیۆ..چیرۆكی ژنێك داعش چارەنووسی وێران دەكات
K24 - حەسەن شام
كاتێك سەردانی كه‌مپه‌كان دەكەیت هه‌ر یه‌ك لە ئاوارەكان ده‌یان چیرۆكی دڵهه‌ژێن و تراژیدیان له ناخدا هه‌ڵگرتووه، كه ده‌كرێـت له سه‌ربورده‌ی هه‌ر یه‌كێكیاندا رۆمان یان چیرۆكێكی نه‌بیستراو چاپ بكرێت به‌هۆی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش چه‌شتوویانه، یەكێك لەو چیرۆكانە ھی ژنێكە كە داعش جەستەی جوانی دەستوتێنێ و چارەنووسی وێران دەكات.
چیرۆكێك كە پڕە لە نەھامەتی و بوون بە قوربانی شەڕێك كە ئەوان بەشێك نەبوون لێی، مونتەھا ئەگەرچی ئێستا بەشێكی زۆری جەستەی شێواوە، بەڵام گەر بگەڕێیتەوە بۆ وێنە كۆنەكانی ئەوەت بۆ دەردەكەوێ كە داعش تا چ ئاستێك دوژمنی جوانیە.
مونتەھا ئەحمەد چیرۆكی ئازارەكانی بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و باس لەو چركە ساتە دەكات كە ھاوەنی داعش چۆن بەر ماڵیان دەكەوێت، ئەو ژنە كە ئەوكات دووگیان دەبێت و منداڵەكەی ناوسكی لەباردەچێت.
مونتەھا سەرەڕای سوتانی جەستە و ئاوارەبوونی و لە دەستدانی منداڵی ناوسكی، ئەوەش دەخاتەڕوو كە باری دارایی خێزانەكەیان خراپە و داوا دەكات ھاوكاری بكرێت.