ئه‌م هه‌فته‌یه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌كه له جامی جیهانی به‌ڕێوه‌یه
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له جامی جیهانی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا دژی ئه‌م بڕیاره ده‌وه‌ستنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7 كانوونی دووه‌می 2017 له پێگه‌ی فه‌رمی فیفا بڵاوبۆته‌وه، رۆژی سێشه‌ممه تاوتوێی بڕیاری زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له 32 هه‌ڵبژارده‌وه بۆ 40 یان 48 هه‌ڵبژارده ده‌كرێت.
له كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاوبۆته‌وه، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا (رینهارد گریندێڵ) جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دژی بیرۆكه‌ی زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌كانن بۆ جامی جیهانی یانه‌كان.
جیان ئینفانتینۆ كه نزیكه ساڵێكه به فه‌رمی له شوێنی سیپ بلاته‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفای وه‌گرتو‌وه له لێدوانێكد كه له پێگه‌ی فیفا بڵاوبۆته‌وه ده‌ڵێت: رۆژی سێشه‌ممه به ئاماده‌بوونی 37 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی فیدراسیۆنی فیفا بابه‌تی زیادكردن و مانه‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر بێت و بیرۆكه‌ی زیادكردنی هه‌ڵبژارده‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وان له مۆندیالی 2026 زیادكردنی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان كاری پێده‌كرێت.
له ئێستادا فیفا سه‌رپه‌رشتی 211 فیدراسیۆنی وه‌رزشی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كات.