ژماره‌يه‌ك هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان: يه‌كێتى يارييه‌كى زۆر ناشيرين ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك ئه‌ندام و كاديرى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له يادداشتێكدا كه بۆ رايگشتى بڵاويان كردووه‌ته‌وه، داوايان كردووه، بزووتنه‌وه‌كه‌يان چاره‌نووسى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان يه‌كلا بكاته‌وه.
به ئاماده‌بوونى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان هه‌ريه‌ك له نه‌وشيروان مسته‌فا، رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له 17ى ئايار/ مايۆى 2016 رێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و يه‌كێتييان واژوو كرد.
له وته‌يه‌كدا كه له مه‌راسيمى واژووكردنى رێككه‌وتننامه‌كه پێشكه‌شيكرد، نه‌وشيروان مسته‌فا رايگه‌ياند، عيبره‌ت له واژووكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌دا نييه،هێنده‌ى عيبره‌ت له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌دايه.
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له كادير و ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له يادداشتێكدا داواى روونكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن و رايده‌گه‌يه‌نن هێشتا هيچ خاڵێكى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له يادداشته‌كه‌دا هاتووه: "وا نزيكه‌ى 8 مانگ به سه‌ر واژووكردنيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به هۆى خۆدزينه‌وه‌ى به‌شێك له سه‌ركردايه‌تى و بڕياربه‌ده‌ستانى يه‌كێتيه‌وه، يه‌ك خاڵيشى لێ جێبه‌جێ نه‌كراوه. له به‌رامبه‌ردا رۆژله‌دواى رۆژ دۆخى دارايى و پرۆسه‌ى حكومڕانى به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. گه‌نده‌ڵى له هه‌مو ئاسته‌كاندا به تايبه‌ت له بوارى نه‌وتدا به‌رده‌وامه. دامه‌زراوه‌كانى حكومڕانى كراونه‌ته وه‌سيله بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى تايبه‌تى حزبى و گروپى و هه‌ندێك جار ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بێگومان به‌شێك له سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ركانى يه‌كێتى چ له هه‌رێم و چ له كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش شه‌ريك و به‌شدار نه‌بن به‌ڵام ئاگادارى وردودرشتى پرۆسه‌كه‌ن".
له يادداشته‌كه‌دا باس له دژبه‌رييه‌كانى سياسه‌تى يه‌كێتى له هه‌ولێر و به‌غدا كراوه و تێيدا هاتووه: "له به‌غدا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ى كێشه‌ى موچه‌ن، به‌ڵام له هه‌ولێر دژن، ... له زۆربه‌ى هه‌ڵوێست و پرسه‌كاندا به ته‌واوى دژ به ناوه‌ڕكى رێكه‌وتنه‌كه‌يان له گه‌ڵ ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، (به كورتى ياريه‌كى زۆر ناشرين ده‌كه‌ن، كه به زيانى خه‌ڵكى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسى به گشتى شكاوه‌ته‌وه)".
له به‌شێكى ديكه‌ى يادداشته‌كه‌دا هاتووه: "له لايه‌كى تره‌وه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى پابه‌ند نه‌بوه به ته‌واوكردنى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له حكومه‌ته خۆجێيه‌كاندا، له نێوانماندا ئه‌نجام درا. له ماوه‌ى رابردوو وه‌ك پيشاندانى نيازپاكى و له پێناو پێدانى ده‌رفه‌ت به سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى و دروستكردنى متمانه له نێوان هه‌ردولاماندا، ميدياكانى گۆڕان و زۆرينه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى گۆڕان له ئاست چه‌ندين خواروخێچى و هه‌ڵوێستى دژبه‌يه‌ك و ته‌نانه‌ت گه‌نده‌ڵى به‌شێك له به‌رپرسان و نوێنه‌ركانى ئه‌و حيزبه چاوپۆشيمانكرد، ئه‌مه‌ش ته‌نهاوته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى شانسى سه‌رخستنى رێكه‌وتنه‌كه به قازانجى خه‌ڵك له بار نه‌برێت. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك نه‌بوه هۆى جێبه‌جێكردنى، به‌ڵكو وا خه‌ريكه ئه‌و هه‌سته لاى راى گشتى دروست ده‌بێت، كه گۆڕان له ئاست خواسته‌كانى خه‌ڵك بێ هه‌ڵوێسته‌و بوه‌ته قه‌ڵغان بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كاره خراپه‌كانى گروپه به‌رژه‌وه‌نديخوازه‌كانى ناو يه‌كێتى، كه ئه‌مه‌ش له شه‌قامدا وه‌ك فرويدانى گۆڕان وه‌سف ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌م سه‌روه‌خته‌تدا، ئێمه پێمان وايه ئيدى هيچ پاساوێك بۆ بێده‌نگى نه‌ماوه‌و، كاتى ئه‌وه هاتوه له نزيكترين كاتدا سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به فه‌رمى و ئاشكرا ئاگادار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانين ئايا ئاماده‌ن رێكه‌تنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن يان نا؟ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن ئه‌وا بفه‌رمون له سبه‌ينێوه هه‌نگاوى كردارى بنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر په‌شيمانن، با خۆيان هۆكاره‌كانى بۆ راى گشتى رون بكه‌نه‌وه و كۆتايى به رێكه‌وتنه‌كه بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش ناكه‌ن ئيدى كاتى ئه‌وه‌يه ئێمه لاى خۆمانه‌وه راى گشتى و به تايبه‌ت كادران و ده‌نگده‌رانى يه‌كێتى و خه‌ڵكى خه‌مخۆرى ناو ئه‌و حزبه، له هه‌ڵوێستى نا رۆشن و خۆدزينه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تيه‌كه‌يان ئاگادار بكه‌ينه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له لايه‌ك بۆ مێژو راستيه‌كان بۆ هه‌موان رون ببنه‌وه، له لايه‌كى تريشه‌وه گۆڕان به‌رچاوڕۆشن و ده‌ستكراوه‌بێت بۆ كار‌و هه‌نگاوكانى داهاتوو".