تەندروستی ئەحمەد تورك لە زیندان لە مەترسیدایە

کوردستان24 دەچێتە ماڵی ئە‌حمەد تورک
kurdistan24.net

K24 – مێردین

ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، لە 17/11/2016، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كارەكەی دوورخرایەوە، لە 24 ھەمان مانگ بە فرمانی دادگا دەستبەسەر كرا، ئەحمەد تورك ئێستا1700 كیلۆمەتر لە دووری ماڵەكەی لە زینداندایە، كوردستان 24  لە شاری مێردین لە ماڵی ئەحمەد تورك بەدواداچوون بۆ دۆسێیەكەی دەكات، مولكییە خانم، ھاوسەری ئەحمەد تورك ئازارەكانی دەخاتەڕوو دەڵێت، ئەحمەد تورك سیمبولی دیموكراسییەت بوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەكانی زیندانكردنی كاریگەری زۆر خراپی لەسەر بووە.

ئەحمەد تورك یەكێكە لە سیاسەتمەدارە ناسراوەكانی كورد تا ئێستا شەش جار وەك ئەندام پەرلەمان ھەڵبژێردراوە و لە نێو 8 پارتی سیاسی سیاسەتی كردووە، لەساڵی 1998

ئێستا كە زیندانە ھاوسەرەكەی دەڵێ: "ئەحمەد سیمبولی دیموكارسیەت بوو، ھەرگیز لایەنی خراپ نەبووە لە ھیچ بارودۆخێكدا، نەیارانیشی خۆشیان دەوێت".