ئەحمەد تورك: رەوشی توركیا لە تەندروستی من خراپترە

ته‌مه‌نی 74 ساڵە و ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگه‌ له‌ زیندان دایە‌

K24 - ھەولێر

ھاوشارەداری گیراوی مێردین رایگەیاند رەوشی تەندروستی توركیا لە تەندروستی من خراپترە".

پەرلەمانتاری جەھەپە سەزگین تانركولو لە گرتووخانەی ئەلەزیز سەردانی ئەحمەد توركی كرد و پاش سەردانكردنی لە ئەوكانتی خۆی لە سۆسیال میدیا پەیامێكی ئەحمەد توركی بڵاو كردەوە.

ئه‌حمه‌د تورك ته‌مه‌نی 74 ساڵە و ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگه‌ له‌ زیندان دایە‌ و نه‌خۆشی دڵی ھەیە.

ئەحمەد تورك لە پەیامەكەیدا دەڵێت: "رەوشی تەندروستی من خراپە، بەڵام رەوشی تەندروستی توركیا لە تەندروستی من خراپترە".

 پێشتر مولكییە خانم، ھاوسەری ئەحمەد تورك بە كوردستان24 رایگەیاندبوو ھاوسەرەكەی سیمبولی دیموكراسییەت بوو، لە ھیچ بارودۆخێكدا ھەرگیز لایەنی خراپی نەبووە، نەیارانیشی خۆشیان ویستووە".

ئەحمەد تورك، ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، لە رۆژی 11 تشرینی دووەمی 2016 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كارەكەی دوورخرایەوە، لە 24 ھەمان مانگ بە فەرمانی دادگا بڕیاری گرتنی درا و بۆ زیندانی سیلیڤەری لە ئیستانبوڵ گوازرایەوە و پاش دوو مانگ لەو زیندانە، بۆ گرتووخانەی ئەلەزیز گواسترایەوە و دوو جاریش لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

JS