گوته‌بێژی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌م ره‌وشه چاك ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له چه‌ندین بابه‌تی گرنگ كرا، له‌وانه شه‌ری موسڵ و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ریم له‌گه‌ڵ به‌غدا و رێكخستنی كاروباری ناوخۆیی پارتی.
مه‌حموود محه‌مه‌د له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ لای لایه‌ن سیاسییه‌كان به باشی هه‌ڵسه‌نگاند و پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانانه ده‌ربڕی.
له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانكردنی به‌غدا و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاینده‌دا.
هه‌ر له باره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، گوته‌بێژی پارتی گوتی له‌م سه‌ردانه‌دا به‌رچاو روونییه‌ك هاته ئاراوه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر گفتوگۆوه‌كان و رێوشوێنی باش گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و ره‌وشه سیاسی و ئابوورییه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
بۆ ئه‌م پرسه باس له جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ی بارزانی كرد به‌و میكانیزمه‌ی به هه‌موو لایه‌نێك له‌سه‌ر رێك بكه‌وین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌رپرسایه‌تییه‌كی مێژووه‌یی له‌سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتییه بۆ راستكردنه‌وه ئه‌م ره‌وشه، له‌وانه چالاك كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێویسته چالاك بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی كاروباروی ناوخۆی پارتیش گوتی لیژنه‌كانی راسپێردراو كاری خۆیان ته‌واو كردووه و راپۆرته‌كانیان ئاماده‌كراون، بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
گوته‌بێژی پارتی له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له شنگال گوتی سوپاسی هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه له كاتی پێویست هاوبه‌ش بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایه‌ت ناوچه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان داببڕن. شنگال به‌شه‌كه له هه‌ریم و پێویسته به پێی یاسا و ریساكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه بچێت، له گه‌ڵ ئه‌وه دایین په‌كه‌كه شنگال چوڵ بكات.
هه‌ر پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئه‌ندامێكی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بە كوردستان24 رایگه‌یاند سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو و ھەروەھا پێشوازیشی لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەی پارتی و یه‌كێتی كرد.
عه‌بدولموهه‌یمن بارزانى هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌تی سه‌ردانی پارتی بۆ لای لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێم گوتی شانده‌كه‌ی پارتی بۆ خۆی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دیاری ده‌كات.
JS