حكوومه‌ت: ھەنگاوەکانی چاکسازی تەواوی دامەزراوەکان دەگرێتەوە

کۆتایی شوباتی داھاتوو راپۆرتێک له‌ باره‌ی دۆسییەی گەندەڵییەکان ئامادە ده‌كرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە دوا کۆبوونەوەیدا، ئاراستەی کارکردنی لێژنەکەی دیاریکرد و پێویستە لە کۆتای مانگی شوباتی داھاتوو، راپۆرتێکی فراوان سەبارەت بە تەواوی دۆسیە گەندەڵیەکان ئامادە بکات.

حکوومەتی ھەرێمیش دەڵێت: "ئەمجارە ھەنگاوەکانی چاکسازی تەواوی دامەزراوەکان دەگرێتەوە و چیتر ھەنگاوەکانی چاکسازی بەس لە ھەولێر و دھۆک نابن و لەمەودوا سلێمانیش دەگرێتەوە".