به ڤيديۆ.. رووسيا مووشه‌كى كيشوه‌ربڕى له ژێر زه‌وى تاقيكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، توانيويانه به سه‌ركه‌وتوويى مووشه‌كێكى كيشوه‌ربڕ تاقيبكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى وه‌زاره‌ته‌كه، مووشه‌كه‌كه رۆژى 16ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكراوه‌ته‌وه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و موشه‌كه جۆرى (توبوڵ – ئێم)ه‌و بۆ يه‌كه‌مجاره له بنكه‌يه‌كى هه‌ڵدانى مووشه‌ك له ژێرزه‌ويدا تاقيكراوه‌ته‌وه.