بارزانی: كۆبوونه‌وه‌ی 5 قۆڵی دووباره‌ نابێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك دوو هاوبه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا لەداڤۆسەوە رایگەیاند کە پارتی چیدیکە بەشداری کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ناکات و پارتی تەنیا لەگەڵ ئەوە دەبێت کە کۆبوونەوەکان سەرجەم لایەنەکان و نوێنەرانی پارتەکانی باشووری کوردستان تێدا بن یانیش راوێژیان لەگەڵ بکرێت.

بارزاني راشیگەیاند کە ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەن، ئەگەر نا هەوڵدەدەن ببنە دوو دراوسێی باش، چونکە وەکو دوو هاوبەش سەرکەتوو نەبوون.