حه‌شدی شه‌عبی: به‌شداری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای مووسڵ ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راست (رۆژئاوا)ى مووسڵ بكات و گوته‌بێژه‌كه‌شی ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین عه‌بادی كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستنیشان بكات".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری چه‌پی مووسڵ، پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له رۆژئاوای مووسڵ به ئاراسته‌ی ته‌لعه‌فه‌ر و شنگال ده‌مێنێته‌وه و له‌ماوه‌یه‌ك كه‌مدا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌سه‌دى جه‌ختیشی كرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه به‌شداری كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له ئێستادا چاوه‌ڕوانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن بۆ دیاریكردنی كاتژمێری سفر و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
ئه‌سه‌دی پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ركه‌وتن له به‌ری راستی مووسڵ، ئاسانترده‌بێت و ده‌سته‌كه‌وته‌كان مه‌زنتر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی گورزی گه‌وره له به‌ری چه‌پی مووسڵ، له رێخراوی داعش وه‌شێندراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر رێككه‌وتن كراوه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناچنه ناو شاره‌كه و ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ ده‌مێننه‌وه.