ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 100 پارچه شوێنه‌واردا ده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی مووسڵ، كه سه‌ر ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقن، ده‌ستییان به‌سه‌ر زیاتر له 100 پارچه‌ی شوێنه‌واریدا گرت كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاشووری و سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام له ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی زانیاریيه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه له ماڵی یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش حه‌شادرابوون، له گه‌ڕه‌كی كشتووكاڵ "حی زراعه"ی باشووری شاره‌كه.
ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی مووسڵ، سه‌رقاڵی كێوماڵكردنی ناوچه ئازادكراوه‌كانی به‌ری چه‌پی مووسڵن، كه دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی به‌ری چه‌پی راگه‌یاند.