ترەمپ چی بە ھاوژینەكەی دەڵێت
K24 - ھەولێر
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی رێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ھاوژینەكەی، میلانیا لە پشت سەری راوەستاوە، كاتێ ترەمپ دەسوڕیتەوە و قسەی لەگەڵ دەكات، پێدەكەنێت، بەڵام ھەر پاش ئەوەی ترەمپ بۆ شوێنی پێشتری خۆی دەگەرێتەوە، دەموچاوی ھاوژینەكەی 180 پلە دەگوڕێت و لەناكاودا خەم و پەژارە دەموچاوی دادەگرێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆیە ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكانی بە خۆوە سەرقاڵ كردووە كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بڵاوكراوەتەوە.
JS