به ڤیدیۆ..دوای گۆڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بزانه سه‌رۆكی میسر چی ده‌كات؟
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیانی میسر له شوێنێكی تایبه‌ت به دیار سه‌یركردنی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی میسر و 'انا دانیشتبوو، دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 11 محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵێكی بۆ میسر تۆمار كرد، سیسی سه‌رۆكی میسرۆ زۆر خۆشحاڵ بوو، به‌ڵێنیشیدا دا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بێت پێشوازی له یاریزانه‌كان بكات، ده‌شڵێت: خه‌ڵاتێكی تایبه‌تم بۆ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا ئاماده كردووه.
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح به‌و گۆڵه‌ی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا تۆماری كرد هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و له یاریی داهاتووش رووبه‌ڕووی مه‌غریب ده‌بێته‌وه.