حه‌شدى شه‌عبى دانى به هه‌ڵه‌كه‌يدا نا
K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدى شه‌عبى له باره‌ى بۆردومانكردنى پێشمه‌رگه‌وه روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رووداوه‌كه‌ى به "هه‌ڵه" وه‌سفكرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى گوته‌بێژى ره‌سمى حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، "له باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردن به ئاراسته‌ى يه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له نزيك شنگال، ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى: پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و ئه‌وان برا و هاوبه‌شى بنه‌ڕه‌تيين له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌ته‌كانى داعشى تيرۆريسيتدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌وێدا هه‌ندێك خاڵى نزيكى حه‌شد و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه هه‌ن و هه‌ماهه‌نگييه‌كى ئاست به‌رز له نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ليژنه‌يه‌كيان پێكهێناوه و لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "له‌و باره‌يه‌وه ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه‌ى خێرامان پێكهێناوه بۆ زانينى ورده‌كارى ئه‌و رووداوه‌ى روويداوه و رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه كه خزمه‌تى به‌ڕێوه‌چوون و به‌رده‌وامى ره‌وتى سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ناكات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆ زانيارى هه‌موو لايه‌ك له هه‌مان ناوچه‌دا ليژنه‌يه‌كى هه‌ماهه‌نگى باڵا له نێوان هه‌ردوولا پێكهێنراوه و چه‌كى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه ئاراسته‌ى سينگى پاشماوه‌كانى داعش له سه‌ر خاكى عێراق ده‌كرێت له شه‌ڕه‌كانى داهاتوودا و له زۆرێك به‌ره‌كاندا به‌يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى داعش ده‌بنه‌وه".
ئ.ه