گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان 24: لێژنه‌ی باڵا پێكهێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، لێژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، لێژنه باڵاكه له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه كێ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه و بۆ ده‌بێت بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه بۆچی ئه‌و هه‌ڵه‌یه روویداوه.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه و هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى گوته‌بێژى ره‌سمى حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، "له باره‌ى رووداوى ته‌قه‌كردن به ئاراسته‌ى يه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له نزيك شنگال، ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى: پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و ئه‌وان برا و هاوبه‌شى بنه‌ڕه‌تيين له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر چه‌ته‌كانى داعشى تيرۆريسيتدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌وێدا هه‌ندێك خاڵى نزيكى حه‌شد و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه هه‌ن و هه‌ماهه‌نگييه‌كى ئاست به‌رز له نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه".
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ليژنه‌يه‌كيان پێكهێناوه و لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "له‌و باره‌يه‌وه ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه‌ى خێرامان پێكهێناوه بۆ زانينى ورده‌كارى ئه‌و رووداوه‌ى روويداوه و رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه كه خزمه‌تى به‌ڕێوه‌چوون و به‌رده‌وامى ره‌وتى سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ناكات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆ زانيارى هه‌موو لايه‌ك له هه‌مان ناوچه‌دا ليژنه‌يه‌كى هه‌ماهه‌نگى باڵا له نێوان هه‌ردوولا پێكهێنراوه و چه‌كى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه ئاراسته‌ى سينگى پاشماوه‌كانى داعش له سه‌ر خاكى عێراق ده‌كرێت له شه‌ڕه‌كانى داهاتوودا و له زۆرێك به‌ره‌كاندا به‌يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى داعش ده‌بنه‌وه".