بريتانيا داوا له توركيا ده‌كات رێزى مافه‌كانى مرۆڤ بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا تيريزا ماى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه و له كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى توركيا داوايكرد، ئه‌نقه‌ره رێز له مافه‌كانى مرۆڤ بگرێت.
تيريزاماى گوتى: گرنگه توركيا ره‌چاوى مافه‌كانى مرۆڤ بكات و به ياسا حوكم بكات به تايبه‌تى دواى ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه‌ى له ته‌مموزى ساڵى رابردوو ئه‌نجامدرا.
ئه‌و له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان و به ئاماده‌بوونى ئه‌ردۆغان گوتيشى: شانازى ده‌كات، كه وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له ديموكراسى كردووه و له كاتى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌دا شانبه‌شانى توركيا وه‌ستاوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا گرنگه توركيا پارێزگارى له ديموكراتى بكات له ميانى درێژه‌دان به جێبه‌جێكردنى ياسا و به وه‌فابوونى بۆ ئه‌و پابه‌ندييانه‌ى په‌يوه‌ستن به مافه‌كانى مرۆڤه‌وه.
دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا زياتر له 100 هه‌زار كه‌سيان له كار راگرت و زياتر له 40 هه‌زار كه‌سيان راپێچى زيندان و لێكۆڵينه‌وه كرد.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى توركيا بووه‌ته جێى نيگه‌رانى كۆمه‌ڵه‌كانى په‌يوه‌ست به مافى مرۆڤ، ئه‌گه‌ر چى به‌شێكيشيان له خۆرئاواييه‌كانن و هاوپه‌يمانى توركيان.
توركيا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى ئه‌نجاميداوه، كارێكى پێويست بووه بۆ سه‌ركوتكردنى لايه‌نگرانى هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.