كاسیاس باشترین گۆڵپارێزی جیهان ئاشكرا ده‌كات
ئیكه‌ر كاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كۆرتوای گۆڵپارێزی چێڵسی به باشترینی جیهان ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 31 كانوونی دووه‌می 2017، ئیكه‌ر كاسیاس له دیدارێكدا داوا له یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه بۆ ریزه‌كانی بگوازێـته‌وه، كاسیاس ده‌شڵێت: كۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی ئێستای جیهانه و دڵنیام بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید زۆر گونجاوه.
كاسیاسی گۆڵپارێزی ئێستای یانه‌ی پۆرتۆ گوتیشی: وه‌رزی رابردوو كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ئێستای ریال مه‌درید ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد، تووشی شۆك بووم، كاتێك ناڤاس وه‌ك باشترین گۆڵپارێزی جیهان ده‌ستنیشان نه‌كرا.
ئیكه‌ر كاسیاسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه پێگه‌یشتووه، دوای 25 ساڵ له هاوینی 2015 یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ره‌و پۆرتۆ جێهێشت.