توركیا پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه ده‌داته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژێك به‌ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره پلانێكی تێروته‌سه‌لی داوه‌ته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه, له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
ئیبراهیم كالین، گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكی توركیا، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "NTV"توركى رایگه‌یاند, گفتوگۆكان له باره‌ی چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی پلانه‌كه به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی 10 رابردووش، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، پرسی وه‌شاندنی گورزی ئاسمانییان تاووتوێكردووه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاندووه، به گوێره‌ی پلانه‌كه، پرسی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام, كه پێشنیازیكردووه، له نێوان شارۆچكه‌كانی ئه‌عزاز و جه‌رابلووس بێت، كارى له پێشینه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌بێت.