داعش ده‌ست له مووسڵ هه‌ڵناگرێت
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان، له به‌ری چه‌پی مووسڵ، كه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای عێراق كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێ ته‌قینه‌وه روویانداوه و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و له نزیك چێشتاخته‌ی "دجاج غازی" له شه‌قامی یه‌كتربڕی "مصارف" روویداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆكوژی، كه به‌هۆی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه، هه‌ردوو چێشتخانه‌ی "سیدتی الجمیله" و "شێخ حسین"یان كردووه‌ته‌وه ئامانج و تا ئێستاش ئاماری وردی قوربانییان ئاشكرا نه‌كراوه.
به‌ڵام وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌دا، نزیكه‌ی 35 كه‌س كوژراون و برینداربوونه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا به ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێكشكێندرا و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردن بۆ هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای عێراق، به‌ره‌و شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا كرایه‌وه.