حەشدی شەعبی: ھێزەكانمان لەناو مووسڵ نامێننەوە
K24 - ھەولێر
كه‌ریم نووری گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به كوردستان24 راگه‌یاند: "وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری مووسڵ شه‌ڕ ده‌كات به هه‌مان شێوه‌ش حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ره‌وه‌ی شاری مووسڵ شه‌ڕ ده‌كات".
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی گووتیشی: "هێرشێكی داعشمان له رۆژئاوای موسڵ تێكشكاندووه كه داعش ده‌یویست رێگایه‌ك به‌ره‌و سووریا بكاته‌وە، بەڵام رێگریمان لێ‌كردن نەمانھێشت ئامانجەكەیان بپێكن".
ھەروەھا ره‌تیشی كرده‌وه كه ئه‌ركی پاراستنی سنووری سووریا و عێراق، به حه‌شدی شه‌عبی سپێردرابێت.