"جه‌نه‌راڵه بچووكه‌كه كوژرا"
K24 – هه‌ولێر:
ناونرابوو " جه‌نه‌راڵه بچووكه‌كه" به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2001 هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات "كیم جۆنگ نام" زڕبرای (كیم جۆنگ ئۆن) چانسی وه‌رگرتنی ته‌ختی سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن باوكییه‌وه له‌ده‌ست ده‌دات.
رۆژی سێ شه‌ممه میدیاكانی كۆریای باشوور بڵاویانكرده‌وه كه "كیم جۆنگ نام" ی ته‌مه‌ن (45) ساڵانی زڕبرای سه‌رۆكی كۆریای باكوور دوای سه‌رده‌مێكی زۆری به‌سه‌ربردنی ژیان له تاراوگه، له وڵاتی مالیزیا كوژراوه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا به فه‌رمی هه‌واڵه‌كه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
كیم جۆنگ نام به‌هۆی په‌یوه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ ژنێكدا كه هاوسه‌ری نه‌بووه له دایكبووه، ئه‌ویش ئه‌كته‌رێك بوو به ناوی ( سونگ های ریم ) و له كۆریای باكوور له‌دایكببوو و له مۆسكۆش كۆچی دواییكرد. زۆر شاره‌زای كۆمپیوته‌ر بووه و زمانی ژاپۆنی به باشی زانیووه و له رووسیا و سویسرا خۆێندوویه‌تی.
كیم جۆنگ نام له شاری پیۆنگ یانگی پایته‌خی كۆریای باكوور ده‌ژیا و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی سیاسه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ستۆدا بووه.
به‌ڵام كوڕه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆچكردووی كۆریای باكوور له لایه‌ن شاره‌زایانی كۆریای باشووره‌وه له سیۆل تواناكانیان له بواری سیاسی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چانسی وه‌رگرتنی كورسییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه له ساڵی 2001 له ده‌ستدا.
كیم جۆنگ نام له فڕۆكه‌خانه‌ی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن گیرا، ئه‌و كاته گرتیان كه ویستبووی له‌گه‌ڵ دوو ژن و منداڵێكدا بچێته شاری دیزنی لاند بۆ كات به‌سه‌ربردن، به‌ڵام پاسپۆرتی ساخته‌ی كۆماری دۆمێنیكانی پێ‌بوو هه‌ر بۆیه نه‌یانهێشتبوو بچێته ناو ژاپۆنه‌وه.
له‌وكاته به‌دواوه خۆی و خێزانه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ژیاون و له نێوان ماكاوی چینی و سنگاپووره و چیندا هاتووچۆی كردووه.
دوای ئه‌وه‌شی باوكی مرد، كیم جۆن ئونی زڕبرای له مانگی 12 ی ساڵی 2011 وه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست.
كیم جۆنگ نام پاڵپشتی چاكسازیی له وڵاته‌كه‌ی كردووه و پێشتر به رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆنی گوتبوو" دژی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتم له‌ناو ئه‌ندامانی یه‌ك خێزاندا".