نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هاوكارى مرۆيى بۆ ئاواره‌كانى مووسڵ دابينده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە دەست دەکاتەوە بە بەرنامەی دابینکردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکانی شاری موسڵ.
هاوكارى مرۆيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كانى مووسڵ بۆ ماوەی چەند رۆژێک راگيرابوو، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ترسی ھێرشی تیرۆرستیيان ھەبووە.
فەرحان ھەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لەدوای چەند رۆژێک لەراگرتنی ھەڵمەتی دابینکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی موسڵ، جارێکی دیکە ئەو ھەڵمەتە دەستپێدەکەنەوە.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه هاوكاته لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەشی رۆژئاوای شاری موسڵ.
هێشتا رۆژئاواى مووسڵ له ده‌ستى داعشدايه و گوته‌بێژه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشيكردووه، ھۆکاری سەرەکی راگرتنی بەرنامەی ھاوکارییەکانیان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ستافەکەیان ترسی ئەوەیان ھەبووە رووبەڕووی ھێرشی تیرۆرستی داعش دەبنەوە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان.