بووك و زاوایه‌كی عه‌ره‌ب به جلی كوردییه‌وه زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
حسێن ز‌ینو زه‌عنوون ته‌مه‌نی 26 ساڵه و یه‌كێكه له ئاواره‌كانی شاری مووسڵ كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش و شه‌ڕ له ناوچه‌كانیان هه‌ڵاتووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته خێوه‌تگای خازر له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، رۆژی 16/2/2017 له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان به ناوی( شه‌هد ) له خێوه‌تگاكه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بووك و زاوا هه‌ر دووكیان به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن، به‌ڵام كارگێڕیی كه‌مپه‌كه گوتوویانه" ئه‌و دوو هاوسه‌ره به جل و به‌رگی كوردییه‌وه ئاهه‌نگیان گێراوه و ئامانجیشیان له‌م كاره ئه‌وه‌یه په‌یامی پێكه‌وه ژیانی نێوان پێكهاته‌كان بگه‌یه‌نن به تایبه‌تی كه پارێزگای نه‌ینه‌وا له پێكهاته‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی جیاواز پێكهاتووه.
ئه‌وان له ده‌ست داعش و نه‌هامه‌تییه‌كانی زیاتر له دوو ساڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه رزگاریان بووه و پێكه‌وه ژیانێكی نوێیان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه : سپوتنیك