هاووڵاتيانى مووسڵ باس له‌ نه‌هامه‌تييه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كه‌ن

نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشبینیدەكات نزیکەی 300 هەزار کەس لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی رۆژئاوای موسڵ ئاوارە ببن.
kurdistan24.net

K24 – موسڵ:

تا كۆنترۆڵكردنی رۆژئاوای موسڵ دوابكەوێت ئازار و مەینەتی خەڵكەكەشی زیاتر دەبن، ئەوانەی لە گەڕەك و ناوچەكانی بەری رۆژئاوای شارەكە هەڵاتوون، باس لە نەھامەتی ژیانی ھاووڵاتیان و نەبوونی خۆراك دەكەن و دەڵێن خەڵكی خەریكە لەبرسان دەمرن.

نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشبینیدەكات نزیکەی 300 هەزار کەس لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی رۆژئاوای موسڵ ئاوارە ببن.