دهيڤد پاترايۆس: پێشمهرگه ههموو عێراقى له دهست داعش پاراستووه
K24 – ميونشن:
دەیڤد پاترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ناسراو بە "سی ئای ئەی" لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 لە میونشنەوە، رایگەیاند، پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ و باڵای ھەبووە لە شەڕی دژی داعش. گوتیشی: پێویستە ھەموو عێراق و نەک تەنیا کورد، شانازی بە پێشمەرگەوە بکات، لەبەرئەوەی ھەمووی عێراقی لەدەست داعش پاراستووە.