پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ ناكات

"هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە پێشمەرگە بەشداری ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای مووسڵ بکات، سوپا سالاری پێشمەرگە ئاشکرای دەکات ئەو ناوچانەی لە سنووری شنگال ماون پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق کۆنترۆڵیان دەکاتەوە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای مووسڵ دەستیپێکرد و هەنگاو بە هەنگاو هێزە عێراقییەکان بەرەو سەنتەری شار دەڕۆن, بەڵام به‌وته‌ی شاره‌زایانی سه‌ربازی، شه‌ڕی رۆژئاوای مووسڵ، شه‌ڕێكی سه‌ختترده‌بێت.

تا ئێستاش تەنها هێزەكانى عێراق بەشدارن لەو شەڕە، لە بارەی بەشداری پێشمەرگەوه‌ش، سوپاسالاری پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە رێککەوتن کرابێت پێشمەرگە بەشداری ئەو شەڕە بکات، دەشڵێت: "ئەگەر داوای پێشمەرگە بکرێت بۆ ئەو شەڕە ئەوا فەرماندەی هێزە چەکدارەکان واتە مەسعود بارزانی یەکلای دەکاتەوە".