فه‌رمانده‌يه‌كى سوپاى ئه‌مريكا: راوێژكاره‌كانمان له‌ نزيك به‌ره‌كانى شه‌ڕى مووسڵن

نزیکەی 450 راوێژکاری سەربازی ئەمریکی ھاوکاریی ھێزەکانی عێراق دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسانی سەربازی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە وا زۆربەی راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لەنزیک بەرەکانی شەڕن لەئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ.

ژەنەڕاڵ ستيڤن تاونسێند، فەرماندەی باڵای ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەشەڕی داعش، ئاشکرایکرد کە نزیکەی 450 راوێژکاری سەربازی ئەمریکی ھاوکاریی ھێزەکانی عێراق دەکەن و لەگەڵیانن لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕی رۆژئاوای مووسڵ.

ھەروەھا ئەو فەرماندە باڵا ئەمریکییە ئەوەشی راگەیاندووە، نزیکەی 40 ھەزار سەرباز و پۆلیسی فیدراڵی عێراقی بەشداری ئەو شەڕە دەکەن، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ.

ژەنەراڵ تاونسێند گوتیشی: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان نزیکەی ھەزار چەکداری داعش خۆیان لە ناو باڵەخانە و ماڵەکانی رۆژئاوای مووسڵ حەشارداوە.