جۆن دۆريان: پلانى شه‌ڕى مووسڵ گۆڕانكارى تێدا كراوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى جۆن دۆريان له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ، رايگه‌ياند، پلانى شه‌ڕى مووسڵ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هێنراوه و به جۆرێك كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌مترين قوربانى ناوچه‌كانى مووسڵ به ته‌واوى رزگار بكرێن.
جۆن دۆريان له باره‌ى چاره‌نووسى چه‌كدارانى داعشه‌وه گوتيشى: ته‌نيا ئه‌نجامى چه‌كدارانى داعش كوژرانه يان خۆيان راده‌ست ده‌كه‌ن و دڵنيام ئاڵاى عێراق له‌سه‌ر ته‌واوى مووسڵ هه‌ڵده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به دژوارى شه‌ڕى مووسڵ دۆريان گوتيشى: له راستييدا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين چه‌ند رۆژى ده‌ستپێكى ئۆپراسيۆنه‌كه شه‌ڕێكى سه‌خت ده‌بێت و چه‌كدارانى داعش خۆيان له ناو باڵه‌خانه‌كان حه‌شار ده‌ده‌ن و سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر چوونه ناوه‌وه ئاسان بێت، ره‌نگه له هه‌فته‌ى دووه‌مدا چه‌كدارانى داعش خۆيان قايم بكه‌ن و شه‌ڕ بكه‌ن و ره‌وشه‌كه سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامين له پشتيوانى سوپاى عێراق.
له باره‌ى ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش، رايگه‌ياند، به هه‌زاران چه‌كدارى داعش كوژراوون و ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات تواناى داعش زۆر لاواز بووه و ئه‌وانه‌ى ماويشن كوژران و له‌ناوچوون يان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له به‌رده‌مياندايه.
ئه‌وه‌شى گوت: له راستييدا خاڵێكى ئه‌م ئۆپراسيۆنه ئه‌وه‌يه كه هه‌موو هه‌ماهه‌نگييه‌كان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌يه و رۆڵى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌بووه رێگه له دوژمن بگرن له باكووره‌وه دزه نه‌كه‌نه ناو مووسڵ و گه‌مارۆى مووسڵ بده‌ن و هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه و سوپاش خاڵێكى به‌هێزى ئۆپراسيۆنه‌كه‌يه.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش گوتيشى: رۆژ دواى رۆژ ده‌رچه‌ى ده‌ربازبوونى چه‌كدارانى داعش كه‌متر ده‌بێته‌وه و ئه‌وان له ژێر گوشارێكى زۆردان و ناچارن خۆيان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن سه‌ره‌نجام و تواناى ده‌رچوونيان نييه و بڕواش ناكه‌م بتوانن و ئه‌گه‌ر هه‌وڵيش بده‌ن، ئه‌وا هێزى ئاسمانى و زه‌مينى له‌ناويان ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به هێزى پێشمه‌رگه‌ى رۆژ، دۆن دۆريان گوتيشى: ئێمه هه‌ماهه‌نگيمان له‌گه‌ڵ عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌يه.