عه‌بادى دانيشتوانى رۆژهه‌ڵاتى مووسڵ دڵنيا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتى شاری موسڵ دڵنیا ده‌كاته‌وه كه نابنه ئامانجی هێزه‌كانیان و ده‌شڵێت: چه‌كدارانی داعش له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانیان راده‌كه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتى: وره‌ی دوژمن رووخاوه و وه‌ك جاران توانای شه‌ڕكردنیان نه‌ماوه.