داهاتی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ره و كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - سلێمانی:
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی حزبەكە نەخشەرێگەی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان تاوتوێ دەکات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تاوتوێی نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كردووه و هاوكات وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، كۆی بۆچوونی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و تێبینییه‌كان بۆ نه‌خشه‌رێگاكه‌ة ئه‌وه‌یه كه بۆ چوونه‌كان یه‌كه‌و هه‌موو راكان بۆ یه‌ك نه‌خشه رێگایه، كه نه‌خشه رێگایه‌كی نیشتمانیی گشتگیره‌ة بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه سیاسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ش نه‌خشه‌رێگایه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه سیاسییه‌كان به ئامانجی ئاشته‌وایی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان كراوه و هه‌روه‌ها به گوته‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌وان هه‌نگاویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ناوه و ئاماده‌بووانی ته‌واوی ئه‌ندامانیش هه‌ر له‌م پێناوه‌دایه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، نه‌خشه رێگاكه هه‌شت بڕگه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا، چوارییان تاووتوێكراون، چواره‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخراوه، كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجامبدرێت.
په‌یامنێری كوردستان 24، له سلێمانی رایگه‌یاند، چه‌ند پرسێك گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام هێشتا ماوه له‌سه‌ری بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌تایبه‌تیش داهاتی ناوخۆی یه‌كێتی و شه‌فافییه‌ت له داهاتی نه‌وت.