رووسيا ته‌نيا ئه‌م سێ هاوپه‌يمانه دڵسۆزه‌ى هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
ديميترى رۆگوزين، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا به بۆنه‌ى ساڵڕۆژى پارێزه‌رانى نيشتيمانه‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 23ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، رايگه‌ياند، رووسيا ته‌نيا سێ دۆست و هاوپه‌يمانى به ئه‌مه‌ك و دڵسۆزى هه‌يه.
رۆگوزين، له تويته‌ر نووسيويه‌تى: پيرۆزبايى له سێ هاوپه‌يمانه به وه‌فاكه‌مان ده‌كه‌م به بۆنه‌ى رۆژى پارێزه‌رانى نيشتيمانه‌وه.
قه‌يسه‌رى رووسيا ئه‌لكسه‌نده‌ى سێيه‌م، كاتێك له‌گه‌ڵ وه‌زيره‌كانى كۆبوويه‌وه، گوتى: له هه‌موو جيهاندا ئێمه ته‌نيا دوو هاوپه‌يمانى به وه‌فا و دڵسۆزمان هه‌ن. ئه‌وانش سوپاكه‌مان و كه‌شتيگه‌له‌كه‌مانه و ئه‌وانى ديكه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تێكيان بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت له دژمان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ئه‌و وته‌يه‌ى قه‌يسه‌رى رووس، وه‌ك په‌ندێكى رووسى ماوه‌ته‌وه و رووسه‌كان تا ئێستاش ئه‌و بڕوايه‌يان هه‌يه كه ئه‌وان هاوپه‌يمانيان نييه جگه له سوپا و كه‌شتيگه‌له سه‌ربازييه‌كانيان.
رۆگوزين، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌مساڵ پيشه‌سازى سه‌ربازيشى زياد كرد بۆ وته‌كه‌ى قه‌يسه‌ر و وتى: ئێمه جگه له سوپا و كه‌شتيگه‌ل و پيشه‌يازى سه‌ربازيمان هيچ هاوپه‌يمانێكى ديكه‌مان نييه.
23ى شوبات/ فێبرايه‌ر، رۆژى پارێزه‌رانى نيشتيمانه له رووسيا و به‌و بۆنه‌يه‌وه سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، چه‌پكه گوڵى له‌سه‌ر گڵكۆى سه‌ربازى ون له مۆسكۆ دانا.