پلانى نوێى ئه‌مريكا بۆ له‌ناوبردنى داعش راده‌گه‌يه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ جوزێف دانفۆرد، سه‌رۆكى ئه‌ركانى هاوبه‌شى سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، رۆژى دووشه‌ممه ره‌شنووسى پلانى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا بۆ شكستپێهێنانى داعش ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 24ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، دانفۆرد رايگه‌ياندووه، ئه‌و پرسه په‌يوه‌ست نييه ته‌نيا به عێراق و سوورياوه. به‌ڵكو په‌يوه‌ندى به‌و مه‌ترسييه‌وه هه‌يه كه له‌و سنوورانه ده‌رباز بووه. وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ مه‌ترسييه‌كانى رێكخراوى قاعيده.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ى ئه‌مريكا پێشبينى كردووه، داعش له 100 وڵاتى جيهانه‌وه نزيكه‌ى 45 هه‌زار چه‌كدارى كۆكردبێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌سه‌ر مه‌ترسى ئه‌و گرووپانه‌دا زاڵ بين پێويسته په‌يوه‌ندى نێوان گرووپه‌كان له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا نه‌هێڵين.
جێى ئاماژه‌يه رۆژى 22ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، وته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، رايگه‌ياند، فه‌رمانده‌كانى سوپاى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا پلانێكى نوێيان داڕشتووه بۆ خێراكردنى پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى داعش.
گوتيشى: وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا ئه‌و پلانه ده‌خاته به‌رده‌ست سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ، كه پێشتر خۆى داوايكردبوو، پلانێكى نوێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر داعشدا دابنرێت.