سوپاى عێراق: شه‌ڕى رۆژئاواى مووسڵ زۆر ناخايه‌نێت

، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە بۆ رزگارکردنی رۆژئاواى مووسڵ زووتر ناوچەکان رزگاربکرێن.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئیتحادی و سوپای عێراق ھەریەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ و سەربازگەی غەزلانیە و گەڕەکی تەیرانیان رزگارکرد و لەپێشڕەوی بەردەوامن بۆ رزگارکردنی گەڕەکەکانی رۆژئاواى مووسڵ.

فەرماندەیەکی پۆلیسی ئیتحادی رايگه‌ياند، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە بۆ رزگارکردنی رۆژئاواى مووسڵ زووتر ناوچەکان رزگاربکرێن.