له سه‌رۆك كۆمارییه‌وه بۆ شوانی
K24 - هه‌ولێر
ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی سه‌رۆكه‌كانی پێشووی وڵاتان، رۆژنامه‌ی "ئه‌رگۆمێنتی ئه‌ی فاكتی" نووسیوویه‌تی" پێده‌چێت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌قامه‌كان پاكبكاته‌وه و مه‌ڕوماڵات به‌خێوبكات.
له بابه‌تی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. سه‌رۆكی پێشووی ئیران (2005 - 2013) ته‌مه‌ن 60 ساڵان
له تۆڕی ئینته‌رنێتدا هه‌واڵی سه‌رنجڕاكێش بڵاوده‌كرێته‌وه و جیگای باوه‌ڕنییه، بۆ نموونه ده‌ڵێن" مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی پێشووی ئیران، ئێستا مه‌ڕوماڵات به‌خێوده‌كات و شه‌قامه‌كان گسك ده‌دات. ئه‌مه‌ش هه‌مووی نییه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌ڵێن" ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا به رێگای هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی چووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی خزمه‌تگوزار بووه له قوتابخانه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه یه‌كه‌مین جار چووه‌ته ناو ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی، به‌بینینی ئه‌و فه‌رشه نایابه ئێرانیانه سه‌رسام بووه كه یه‌كمجار بووه بینیوویه‌تی، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و فه‌رشانه‌ی برده مزگه‌وتێكی شاری تاران و له‌گه‌ڵ فه‌رشێكی ئاسایی‌دا گۆڕییه‌وه.
موڵك و ماڵه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه تۆماركراون بریتین له ( ئۆتۆمبێلێكی جۆری peugeo مۆدێل 1977 و خانوویه‌كی بچووك كه له باوكییه‌وه پێش 40 ساڵ بۆی ماوه‌ته‌وه).
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، رۆژانه له ماڵه‌وه ژه‌مه‌خۆراكی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه كه نان و په‌نیر و زه‌یتی زه‌یتون بووه. دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات وه‌ربگرێت، پاساوه‌كه‌شی ئه‌وه بوه گوتوویه‌تی" من بۆ مووچه ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو بۆ خۆشگوزه‌رانی گه‌ل كردوومه.
ده‌ڵێن ئێستا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رامبه‌ر وانه‌گوتنه‌وه له زانكۆدا مانگانه داهاته‌كه‌ی ته‌نها 250 دۆلاری ئه‌مریكییه.
ئایا ئه‌م زانیاریانه راستن؟
وه‌ڵامه‌كه‌ی قورسه، چونكه تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه كه‌سانی ئاگادار راستی خاكه‌ڕایی و ساده‌یی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بسه‌لمێنن، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 19" مایۆ/ئایار 2017 خۆی كاندیدبكاته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌عید غه‌فورۆفی رۆژهه‌ڵاتناس ده‌ڵێت" ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له زانكۆدا وانه ده‌ڵێته‌وه و عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران بڕیاری بۆ ده‌ركردووه و كردوویه‌تی به ئه‌ندامی كۆڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم.
تۆنی بلێر. سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی بریتانیا (1997 - 2007). 63 ساڵانه
به‌ڵام تۆنی بلێر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی بریتانیا، نوێنه‌ری تایبه‌تی لیژنه‌ی چوار قۆڵی (رووسیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ئێستا پله‌یه‌كی باشی چنگ كه‌وتووه، چونكه راوێژكاریی پێشكه‌شی سیاسی و سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان له‌وانه كوه‌یت ده‌كات. به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلومبێرگ ، ده‌سه‌ڵاتدارانی كازاخستان سالانه 8 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی پێده‌ده‌ن، له ساڵی 2008 وه وه‌ك گه‌وره راوێژكاری كۆمپانیای JPMorgan Chase&Co كه بانكێكی وه‌به‌رهێنانه و له پله‌ی سێیه‌مدایه له ئه‌مریكا كارده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی ساڵانه ده‌گاته 70 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی.
بیل كلینتۆن. سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ( 1993 - 2001) ته‌مه‌نی 70 ساڵانه
دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی، ده‌ستی به وانه‌وتنه‌وه كردووه و به‌و هۆیه‌وه نیو ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت. هیلاری كلینتۆنی هاوسه‌ری، دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی كلینتۆنی دامه‌زراند و له بواره‌كانی هاوكاری مرۆیی و گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و نه‌خۆشی "ئایدز" كارده‌كات.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زانیاریان ده‌ستكه‌وتووه كه كۆمپانیا و سیاسییه‌كانی وڵاتان بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان خستووه‌ته به‌رده‌ست دامه‌زراوه‌كه‌ی كلینتۆن تا له به‌رامبه‌ردا پاڵپشتی هیلاری كلینتۆن له‌و كاتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه به‌ده‌ستبهێنن.
بۆ نموونه جولیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس ئاشكرایكرد، به‌رده‌وام له سعوودیه‌وه هاوكاری بۆ دامه‌زراوه‌ی كلینتۆن نێردراوه، هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستی هیلاری به‌رامبه‌ر سعوودیه هه‌میشه ئیجابی بووه، له كاتێكدا گومان هه‌بووه ریاز پاڵپشتی توندڕه‌وه‌كانی كردبێت.
خوسیه مۆخیكا. سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای (2010 - 2015) ته‌مه‌ن 70 ساڵان.
خوسیه هه‌ژارترین سه‌رۆكه له جیهاندا، سه‌رۆكایه‌تی هیچی له ژیانی ئه‌و نه‌گۆڕی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری Volkswagen هه‌یه كه نرخه‌كه‌ی (2000) دۆلاره.
خوسیه له كاری خێرخوازیشدا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت ره‌تیشیكرده‌وه بچێته ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا له كێڵگه كۆنه‌كه‌یان مانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌س خزمه‌تیان بكات. ئه‌گه‌ر كاتی هه‌بوایه خه‌ریكی رواندنی گوڵ و سه‌وزه بووه، بۆیه دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی هیچ شتیك له ژیانی نه‌گۆراو چۆن ژیابوو هه‌روا مایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT