به وێنه و ڤیدیۆ.. گه‌وره‌ترین تونێلی داعش له مووسڵ ده‌دۆزرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای عێراق، گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی داعشیان له‌ناوچه‌كانی "ته‌یران و جوسق" كۆنتڕۆڵكرد، له‌ناو ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ش تونێلێكی تێدایه، كه ئۆتۆمبێل به ئاسایی هاتووچۆی به‌ناودا ده‌كات.
تا ئێستاش هێزه عێراقییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكییان له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تونێله‌ی داعش له ناوچه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانیش به‌ره‌و سه‌نته‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌ی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌و تونێله جیا له‌وه‌ی وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش به‌كارهێندراوه، هاوكات وه‌ك ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ناوی دۆزراوه‌ته‌وه، پێده‌چێت وه‌ك راهێنانی مه‌شق و سه‌ربازی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش به‌كارهێنرابێت.
چیمه‌ن عادل، په‌یامنێری كوردستان24، له ناو تونێله‌كه‌وه رایگه‌یاند، چه‌كداران خۆڵی هه‌ڵكه‌ندندنی تونێله‌كه‌یان له‌ناو گونیه كردووه و له‌ناو تونێله‌كه دایانناوه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌دۆزرێنه‌وه و كاری هه‌ڵكه‌ندنی تونێله‌كه ئاشكرا نه‌بێت.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017 راگه‌یاند و دواتریش ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تێیدا هێزی پێشمه‌رگه، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێك‌شكاند و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردنی له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كان، بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، كرده‌وه.