به فه‌رمی به‌رازیل بۆ یاری داهاتووی پێكهاته‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بۆ یاری داهاتوویان له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا پێكهاته‌ی نوێی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3 ئاداری 2017، تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای راگه‌یاندن.
گۆڵپارێز: (ئالیسۆن ـ رۆما)، (ڤێڤه‌رتۆن ـ ئاتڵێتیكۆ پاراناینسی)، (ئێده‌رسۆن ـ بێنفیكا).
به‌رگریكاران: (جیلبێرتۆ ـ شاندۆنگی چینی)، (ماركینۆس ـ پاریس سانجێرمان)، (تیاگۆ سیلڤا ـ پاریس سانجێرمان)، (میراندا ـ ئینته‌ر میلان)، (دانی ئالڤێس ـ یوڤێنتۆس)، (ڤانگه‌ر ـ كۆرنسیانز)، (فیلیپی لویز ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید)، (مارسێلۆ ـ ریال مه‌درید).
ناوه‌ڕاستكاران: (كاسێمیرۆ ـ ریال مه‌درید)، (فێرناندینهۆ ـ مانچێسته‌ر سیتی)، (پاوڵینهۆ ـ گوانزهۆی چینی)، جیلیانۆ ـ زینت)، (ریناتۆ ـ به‌جین گوان)، (دیێگۆ ـ فلامینگۆ)، (كۆتینهۆ ـ لیڤه‌رپوول)، (ویلیان ـ چێڵسی).
هێرشبه‌ران: (نێیمار ـ بارسێلۆنا)، (دۆگڵاس كۆستا ـ بایرن میونشن)، (رۆبێرتۆ فیرمینۆ ـ لیڤه‌رپوول).
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به 27 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، له 24ـی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای كه به 23 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.