له رۆژئاوا په‌یه‌ده هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاكانی په‌ده‌كه‌سه و كادیرێكیشیان ده‌ستگیرده‌كات
k24 - هه‌ولێر:
وێڕای هه‌ڵكوتان و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا په‌ده‌كه‌سه و پارتی یه‌كێتی كوردستانی سووریا، ئاسایشی په‌یه‌ده كادیرێكی په‌ده‌كه‌ش ده‌ستگیرده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی په‌ده‌كه‌سه له قامیشلۆ و دێرك و له دێرباسیش باره‌گای ئه‌و حزبه‌یان گه‌مارۆ داوه.
ئاسایشی په‌یه‌ده‌ش، كادیرێكی په‌ده‌كه‌سه‌ی به‌ناوی "ئازاد باڤی نیاز" ده‌ستگیركردووه.
كادیره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی په‌ده‌كه‌سه كه دوو رۆژ پێشتر به‌شداری له‌چالاكییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی كردبوو له رۆژئاوا، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر.