داعش چه‌كداره‌ كوژراوه‌كانی له‌م شوێنه‌ شاردووه‌ته‌وه‌

چیرۆكی گه‌وره‌ترین گۆڕستانی داعش له‌ مووسڵ
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

گەورەترین گۆڕستانی داعش لە مووسڵ ئاشکرا کرا کە تەرمی زیاتر لە 3 هه‌زار چەکداری داعشی تێدایە و بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان ئەو تەرمانە لەکاتی شەڕەکاندا دەھێنران و بە شێوەیەکی نھێنی و دوور لە چاوی خەڵک دەیانشاردنەوە.

تیمی کوردستان24 دوای گەڕانێکی زۆر دەچنە شوێنەکە و وردەکاری گۆڕستانەکە ئاشکرا دەکەن.

بە دوای گەورەترین گۆڕستانی داعشدا دەگەڕێن, چەندین پرسارمان کرد, 6 بازگەی ھێزە ئەمنییەکانمان بڕی, سەرەنجام شوێنی گۆڕستانەکەمان دۆزییەوە.

پێش ئەوەی بچینە شوێنەکە ناونیشانی کەسێکیان پێداین بەناوی خالید کە خەڵگی گووندی یەرغنتییە لە رۆژئاوای مووسڵ, ئەو زانیاری تەواوی لەسەر گۆڕستانەکە ھەیە, پێشوازی لێکردین و بەرێکەوتین بۆ شوێنەکە دواتر, خالید وەک شایەتحاڵێک چیرۆکی گۆڕستانەکەی بۆ گێڕاینەوە.