چەكدارانی داعش بۆ خۆ رزگاركردن ماڵی ھاووڵاتیان دەسوتێنن

دەیانەوێت بەمشێوەیە خۆیان لە بۆردوومانی فڕۆكەكان بپارێزن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و هێزه‌ عێراقییه‌كان لە ناو یەكێك لە گەورەترین گەڕەكەكانی شاری مووسڵ بەردەوامە، چەكدارانی داعش بۆ خۆشاردنەوە و رزگاربوونیان لە بۆردوومانی فرۆكەكان، ماڵ و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان دەسوتێنن، دانیشتوانی گەڕەكەكانیش بەشێكیان لە ناوماڵەكانیان خۆیان حەشارداوە تا گەڕەكەكانیان بە تەواوی لە داعش پاك دەكرێتەوە.