منداڵەكانی شەرمەزاری دەكەن
K24 - ھەولێر
لە بەرنامەی راستەوخۆی كەناڵێكی تەلەڤزیۆن، منداڵەكانی شەرمەزاری دەكەن و چەندین جار داوای لێبوردن دەكات.
پرۆفیسۆر رۆبێرت كێلی بە رێگەی ڤیدیۆ لە ماڵەكەی خۆیەوە بەشداری لە بەرنامەیەكی كەناڵی BBC Newsbeat دەكات و ئەوكاتەی سەرقاڵی دەربڕینی را و بۆچوونی خۆیەتی لەبارەی قەیرانی سیاسی كۆریای باشوور، منداڵەكانی دێنە ژوورەوە و دەنگ و ھاوار دەكەن.
پێشكەشكارەكە ئاماژە بە بوونی منداڵ لە پشت سەری میوانەكە دەكات و دیمەنێكی سەرنجراكێش لە بەرنامەكە دروست دەبێت، بەتایبەتی پاش ئەوەی ئافرەتێك بە پەلەپەل دێتە ژوورەوە و منداڵەكانی دەباتە دەرەوە، كە پێدەچێت دایكیان بێت. ئەم ڤیدیۆیە توڕە كۆمەڵایەتییەكانی بە خۆوە سەرقاڵ كردووە و ماڵپەری كەناڵەكەش بە خۆشترین ساتەوەختی بەرنامەی راستەوخۆی ھەفتانە لە فەیسبوك بڵاوی كردووەتەوە.
بەكارھێنەرانی فەیسبوك چەندین كۆمێنتیان بۆی نووسیوە و یەكێكیان دەپرسێت منداڵەكان لە پێشن یان كار؟
JS